ڤیدیۆ؛ بەرازیل بۆ فایناڵی کۆپا ئەمریکا

06-07-2021
هێژا خەسرەو
A+ A-

هەڵبژاردەی بەرازیل جارێکی دیکە لە هەڵبژاردەی پیروی بردەوە و وەکو یەکەم هەڵبژاردە گەیشتە یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکا.

لە قۆناخی پێشکۆتاییدا هەردوو هەڵبژاردە بەرامبەر یەکدی یارییان کرد و سیلیساو یارییەکەی بە تاکە گۆڵێکی بێوەڵام بردەوە.

گۆڵی بردنەوەی یارییەکەش لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 35دا لە رێگەی لوکاس پاکیتاوە تۆمارکرا، بەمەش ئەم یاریزانە بۆ یەکەمجار لە ژیانیدا لە دوو یاری بە دوای یەکدا گۆڵی بۆ سامبا تۆمارکرد، ئەم گۆڵەش وایکرد پاکیتا بە باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانبکرێت.

ئێستا پاکیتا لەگەڵ نەیمار هەریەکەیان خاوەنی دوو گۆڵن لە کۆپا ئەمریکا.

لە یاری کۆتاییشدا بەرازیل بەرامبەر براوەی یاری ئەرجەنتین و کۆڵۆمبیا یاریدەکات لە یاریگای ماراکانا لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوودا.

هەڵبژاردەی دۆڕاویش بۆ دیاریکردنی پلەکانی سێیەمی و چوارەمی کۆپا ئەمریکا لەگەڵ هەڵبژاردەی پیرو یاریدەکات.

بەرازیلییەکان پاڵەوانی وەشانی رابردووی کۆپا ئەمریکان و لە مێژوویاندا 9 جار بوونەتە پاڵەوان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە