نەیمار و دیماریا گەڕانەوە

05-03-2021
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
A+ A-

ئەمڕۆ یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لە پێگەی فەرمی خۆی رایگەیاند دوو یاریزان لە پێکانەکانیان چاکبوونەتەوە و دەتوانن بەشداریی یارییەکانی یانە فەرەنسییەکە بکەن.

یانە پاریسییەکە لەرێگەی ماڵپەڕی فەرمی خۆی ئاماژەی بەوە کردووە هەریەکە لە مارکۆ ڤیراتی و ئانخێل دیماریا بەشداریی راهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەکەیان کردووە.

هەروەها بەپێی راپۆرتی پزیشکی یانەی پاریس سانجێرمان: "دیماریا و ڤیراتی هیچ کێشەیەکیان نییە و بەتەواویی لە پێکانەکانیان چاکبوونەتەوە و دەتوانن بەشداریی یاریی داهاتووی یانەکە بکەن".

لەلایەکی دیکەوە کیلیان ئیمباپێی کە بەهۆی راگیرانی لە یاریی رابردووی یانەکەی بەرامبەر بۆردۆ، دەتوانێ بەشداری یاریی داهاتووی یانەکە بکات کە 6ی ئەم مانگە لە قۆناخی 16ی جامی فەرەنسا رووبەڕووی یانەی برێست دەبێتەوە.

هەریەکە لە ئەلیساندرۆ فلۆرێنزی، خوان بێرنات و نەیمار دا سیلڤا لە قۆناخی کۆتایی وەرگرتنی چارەسەردان و بەشیوەی تاکەکەسیی راهێنان دەکەن. بەڵام نەیمار بەشێوەی بچڕپچڕ بەشداری راهێنانە بەکەمەڵەکانی تیپەکەی کردووە.

سەبارەت بە ئەگەری بەشداریکردنی نەیمار لە یاریی گەڕانەوەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بارسێلۆنا، پۆچێتینۆی راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان رایگەیاند: "نەیمار زۆر بەباشی راهێنان دەکات و هەست بە هیچ ئازارێک ناکات، دو رۆژی داهاتوو دوایین راپۆرتی پزیشکی سەبارەت بە نەیمار بڵاودەبێتەوە، ئەوکات دەتوانم بڕیار بدەم، داخۆ دەتوانین نەیمار بانگهێشتی لیستی یاریزانانی تیپەکەمان بکەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی بەرامبەر بارسێلۆنا ".

پێشبینی دەکرێت کۆتایی هەفتەی داهاتوو فلۆرێنزی بەشداری مەشقە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی بکات.

لەلایەکی دیکەوە مۆیس کینی هێرشبەری یانەکە بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا خۆی کەرەنتین کردووە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە