هەڵبژاردەی بەحرەین لە پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا یەکەم سەرکەوتنی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی بە گۆڵێکی بێوەڵام بەسەر هەڵبژاردەی ئوردن سەرکەوت.
ئێوارەی ئەمڕۆ و لە یاریگای شەهید فرەنسۆ هەریری هەڵبژاردەی بەحرەین و ئوردن بەیەک گەیشتن.
هەڵبژاردەی بەحرەین لە یاری دەستپێکی گرووپی دووەم یەکەم هەنگاوی بڕی دوای ئەوەی بە تۆمارکردنی گۆڵێکی بێوەڵام بەسەر ئوردن سەرکەوێت، گۆڵەکەی بەحرەین لە خولەکی 68 لە رێگەی ئیسماعیل عەبدول لەتیف تۆمار کرا.
دوای ئەم سەرکەوتنە بەشێوەیەکی کاتی و بەکۆکردنەوەی سێ خاڵ هەڵبژاردەی بەحرەین پێشەنگی کۆمەڵەی دووەمی پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیای گرت.
دووەم یاریی هەمان کۆمەڵە لەنێوان سعوودییە و کوێت لە یاریگەی فرەنسۆ هەریری لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ