لێدوانی راهێنەران.. تێن هاگ پیرۆزبایی لە سیتی دەکات و پێپیش دڵخۆشە

04-06-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن پێپ گواردیۆلا ئێریک تێن هاگ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

دوای ئەوەی لە یاریی کۆتایی جامی یەکێتیی ئینگلتەرادا، مانچێستەر سیتی 2-1 لە مانچێستەر یونایتدی بردەوە و نازناوەکەی بەدەستهێنا، راهێنەرانی هەردوو یانە لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی دوای یارییەکە قسەیان بۆ رۆژنامەڤانان کرد.
 
ئەمە پوختەی قسەکانی هەردوو راهێنەرانەکەیە:
 
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی:
 
بردنەوەی جامی یەکێتی ئینگلتەرا بۆ جاری دووەم بەلای منەوە چی دەگەیێنێت؟ من ئەم پاڵەوانێتییەم خۆشدەوێت، جامی یەکێتیی ئینگلتەرا. چەندجارێک گەیشتینەتە قۆناخی پێشکۆتایی، چەند ساڵێک پێش ئێستاش بەرامبەر واتفۆرد سەرکەوتنمان بەدەستهێنا. بەڵام ئەمڕۆ تایبەتترە، تایبەتترە. دەزانی یاریگاکە چەند جوان بوو. پیرۆزبایی لە هەموو هاندەرانی یونایتد و سیتی دەکەم بۆ ئەو هەڵسوکەوتەیان. کەشوهەواکە زۆر نایاب بوو. بۆیە رۆژێکی جوان بوو، بۆ ئێمە بەشێوەیەکی نموونەیی کۆتاییهات. کەواتە جامی یەکێتیی ئینگلتەرا بەتەواوی سەرسوڕهێنەرە.
 
وەک دەزانن یاریی کۆتایی بەرامبەر یونایتد هەمیشە لەبەر زۆر هۆکار قورسە و تیپی باشتر براوەبوو. بۆیە ئێمە رێزمان لەوان گرت و قبوڵمان کرد کە ئەوان چەندە گەورە بوون، ئێمەش توانیمان کارەکە بەباشی ئەنجام بدەین، بەڕاستی دڵخۆشم. چونکە لە بردنەوەی جامی یەکێتیی ئینگلتەرا، هەستەکان و ئاهەنگگێڕان لەگەڵ هاندەرانمان زۆر تایبەتن، بۆیە بەڕاستی زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە.
 
 
ئێریک تێن هاگ، راهێنەری مانچێستەر یونایتد:
 
دەمەوێت پیرۆزبایی لە سیتی بکەم کە جامی یەکێتیی ئینگلتەرای بەدەستهێنا، بەڵام وەک گوتم پێموایە یارییەکە زۆر هاوسەنگ بوو. پێموایە رووبەڕوو بوو. ئێمە زۆر بەشێوەیەکی کێبڕکێکارانە لەگەڵ تیپێکی زۆر رێکخراو یاریمان کرد، نەمانهێشت یارییەکی کراوە بکەن، بەرامبەر یانەیەک کە لەوانەیە ئێستا باشترین تیپی جیهان بێت. دوای پاشەکشەیەکی خێرا تێکۆشاین، پێموایە ئێمە تاکە تیپی جیهانین کە دەتوانین رووبەروی سیتی ببینەوە. باشە من دڵخۆش بووم بە ئاستی تیپەکەم.
 
بەیەکەوە سەردەکەوین، پێکەوە دەدۆڕێین. پێموایە دوو چرکەسات هەبوو، ساتێک دوای دەستپێکردنی یارییەکە و ساتێک دوای لێدانە راستەوخۆوەکە، کە نەدەکرا گۆڵ بێت. دەبێت وەک تیپێک زیاتر رێکخراو بین. تەنیا یەک پلانم هەیە، ئەویش باشترکردنی ئەم یانەیە و باشترکردنی ئەم تیپەیە. من لەو پێناوەدا تێدەکۆشم. من بیرۆکەکانی خۆمم هەیە و پێشتر بە یانەکەم گوتووە کە پێویستە چی بکەین بۆ ئەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە