رووداو ـ هه‌ولێر
دوێنی ماینز و لایپزیگ یارییه‌كانی گه‌ڕی 32ی بۆندسلیگایان ده‌ستپێكرد و یارییه‌كه به ئه‌نجامی 3 گۆڵی وه‌كیه‌ك كۆتاییهات. ئه‌مڕۆ یارییه‌كانی ئه‌و گه‌ڕه درێژه‌یان ده‌بێت و 5 یاری دیكه به‌ڕێوه‌ده‌چن.
یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ كاژێر 16:30 به كاتی باشووری كوردستان، به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بایرن میونشن و هانۆڤه‌ر ده‌ستپێده‌كه‌ن، كه یارییه‌كه گرنگترین یاری ئه‌م گه‌ڕه‌یه، به‌و پێیه‌ی بایرن میونشنی یه‌كه‌می ریزبه‌نده‌كه به 71 خاڵ، له ركابه‌رییه‌كی به‌هێزدایه له‌گه‌ڵ بۆرووسیا دۆرتمۆندی دووه‌می ریزبه‌ند و جیاوازی نێوانیان ته‌نیا 2 خاڵه.

هه‌روه‌ها یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی گرنگ كۆتاییدێن، كاتێك ڤێردێربرێمه‌ن كاژێر 19:30 له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی میوانداری بۆرووسیا دۆرتمۆند ده‌كات.
یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
بایرن میونشن ـ هانۆڤه‌ر 16:30
بۆرووسیا مونشنگلادباخ ـ هۆفێنهایم 16:30
هێرتا به‌رلین ـ شتۆتگارت 16:30
فۆلفسبۆرگ ـ نۆرێنبێرگ 16:30
ڤێردێربرێمه‌ن ـ بۆرووسیا دۆرتمۆند 19:30
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ