جیۆرجینا وادەی وازهێنانی رۆناڵدۆ لە یاریکردن ئاشکرادەکات

03-03-2024
ئاسوودە پێشەوا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
جیۆرجینا رۆدریگێز، خانمە مۆدێلی بەنێوبانگ و هاوژینی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالی و یاریزانی یانەی نەسڕی سعودی، رایگەیاند کە هاوسەرەکەی بەرەو کۆتایی کاروانی یاریکردنی دەچێت. 
 
جیۆرجینا بەشداری لە هەفتەی فاشنی پاریسدا کرد و تێیدا بە پۆشاکێکی سوورەوە دەرکەوت کە ناوی 'رۆناڵدۆ' و ژمارە '7'ـی لەسەربوو. 

 

 
 
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی 'ئێکس' ڤیدیۆیەک بڵاودەبێتەوە کە تێیدا لە کاتی بۆنەکەدا، جیۆرجینا لەگەڵ یەکێکدا قسە دەکات و ودەڵێت "کریستیانۆ یەک ساڵی دیکە (لە یاریکردن بەردەوامدەبێت)، دواتر کۆتایی دێت. لەوانەیە دوو ساڵی دیکە بێت، نازانم."
 
ئەمە لە کاتێکدایە کە مانگی رابردوو، رۆناڵدۆ پێی نایە نێو تەمەنی 39 ساڵییەوە، ئەمەش ترسی لای هاندەرانی ئەو یاریزانە درووستکردووە و بەشێکیان پێیان وایە کە ئەمە دوایین رۆژەکانی ئەستێرە پۆرتوگالییەکەیە لە یاریگەکانی تۆپی پێدا. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە