لەبارەی یۆرۆی 2024 پەیامێک لە ئەردۆغانەوە

01-10-2018
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن تورکیا
A+ A-
رووداو-هەولێر

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا سەبارەت بە یۆرۆی 2024 هاتە دەنگ کە بەهۆی ئەڵمانیای رکابەری مافی میوانداریکردنی لەدەستدا.

ئەردۆغان لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند" بە راشکاوانە قسە بکەم، هیچ بۆم گرنگ نەبوو کە مافی میوانداریکردنی 2024 نەدرا بە تورکیا، هەموو کاتێک بیانوویەک دەدۆزنەوە بۆ ئەوەی پاڵەوانیێتییە گەورەکان لە تورکیا نەکرێت، هەموو ئەو هۆکارانەی کە بوونە هۆی سەرکەوتنی ئەڵمانیا بۆ میوانداریکردنی یۆرۆی 2024 ، تورکیاش بەو شێوەیە بوو بگرە لە ئەڵمانیاش زۆر  باشترین، بەڵام ئەمە کاری یەکەمیان نییە رێگە بە تورکیا نادەن پاڵەوانیێتییە گەورەکان بکرێت، بەڵام باشتریش کە وەرمان نەگرت لە خەرجی رزگارمان بوو".

هەفتەی رابردوو لە تیروپشکی مافی میوانداریکردنی یۆرۆی 2024، تورکیا  شکستی هێنا و ئەڵمانیا توانی مافی میوانداریکردنی یۆرۆی 2024 ی وەرگرت.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە