ئاتلێتیكۆ مه‌درید پێشه‌نگی لالیگای ده‌وێت

01-09-2019
ئیحسان تاهیر
A+ A-

رووداو ـ هه‌ولێر

 یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید ده‌رفه‌تێكی زێڕینی له‌به‌رده‌سته‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێشه‌نگی خولی ئیسپانیا به‌ده‌ستبهێنێت.

ئه‌مڕۆ كاژێر 20:00 به‌ كاتی باشووری كوردستان، تیپه‌كه‌ی دیێگۆ سیمیۆنی له‌سه‌ر یاریگه‌ی وانادا میترۆ پۆلیتانۆ میوانداری یانه‌ی ئیبار ده‌كات و هه‌وڵده‌دا سێیه‌م یاری به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ بباته‌وه‌ و بچێته‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ند، كه‌ له‌ دوو یاری یه‌كه‌مدا 6 خاڵی كۆكردووه‌ته‌وه‌.

ئیبار له‌به‌رده‌م ئه‌ركێكی زۆر قورسدایه‌، كه‌ به‌ دوو یاری یه‌ك خاڵی به‌ده‌ستهێناوه‌و ئێستا له‌ پله‌ی 17ی ریزبه‌نده‌.

له‌سه‌ر كاخه‌ز ئه‌ركی ئاتلێتیكۆ مه‌درید ئاسانه‌ به‌و پێیه‌ی پێشتر بێجگه‌ له‌ جارێك ئیبار هه‌رگیز له‌ یانه‌كه‌ی پایته‌ختی نه‌بردووه‌ته‌وه‌، ئه‌ویش له‌ خولی پله‌ دووه‌كان بووه‌ له‌ ساڵی 2001.

ئاتلێتیكۆ مه‌درید دوایین جار كه‌ نازناوی لالیگای بردووه‌ته‌وه‌، 3 یاری خۆی له‌ سه‌ره‌تای لالیگادا به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ بردبووه‌وه‌.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە