دڵدار هەرکی

پێشكێشكاری تۆڕی میدیایی رووداوە.

لە دەستپێكی پەخشی تۆڕی میدیایی رووداو، لە رووداو كار دەكات. لەساڵی 2012-2013 خولی راهێنانی رۆژنامەڤانی و بێژەری لە رووداو بینیوە لەلایەن راهێنەرانی ئەوروپاییەوە.

دڵدار هەرکی

پێشكێشكاری تۆڕی میدیایی رووداوە.

لە دەستپێكی پەخشی تۆڕی میدیایی رووداو، لە رووداو كار دەكات. لەساڵی 2012-2013 خولی راهێنانی رۆژنامەڤانی و بێژەری لە رووداو بینیوە لەلایەن راهێنەرانی ئەوروپاییەوە.

ژیننامه‌


پێشكێشكاری هەواڵە، دیمەنی گریانی لەكاتی رووماڵكردنی كارەساتی شنگال و گفتوگۆكردنی لەگەڵ بەرەكات عیسای بەشێوەیەكی راستەوخۆ لەچیای شنگال لە ئابی 2014 سەبارەت نەمانی خۆراك و ئاو بۆ ئاوارەكانی چیای شنگال، بەشێوەیەكی بەرفراوان بڵاوبووەوە.

بەشداربووە لە رووماڵكردنی زۆر رووداوی گرنگ. لەوانەش كۆبوونەوە باڵاكانی ئامادەكاری دروستكردنی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان لەلایەن پارتەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان لە هەولێر. رۆژی كەوتنی موسڵ بە دەستی چەكدارانی داعش لە رۆژی 10ی حوزەیرانی 2014، كەوتنی شنگال بە دەستی داعش لە 3ی ئابی 2014، بەدرێژایی شەڕی پێشمەرگە دژی داعش تاوەكو كۆنترۆڵكردنەوەی شنگال و مووسڵ، چەند جار لە ستۆدیۆ مەیدانییەكانی رووداوەوە رووماڵی بەرەكانی جەنگی كردووە. زۆرجار دیمەن و رووماڵەكانی چوونەتە سەر شاشەی تەلەڤزیۆنەكانی جیهان بە لۆگۆی رووداوەوە .

بەشداربووە لە رووماڵی هەڵبژاردنەكانی كوردستان، عێراق، توركیا و ئێران .رووماڵی گشتپرسی سەربەخۆیی كوردستان و هێرشەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 و بەرگری پێشمەرگەی لە سحێلا و پردێ كردووە.

شەوی 15ی تەممووزی 2016 رووماڵێكی بەرفراوانی كودەتای سەربازیی شكستخواردووی توركیای كردووە، كە كوردستان لە رووداوەوە سات بە ساتی رووداوەكانی توركیای دەبینی و یەكێكبوو لە رووداوە زۆر سەركەوتووەكانی رووداو، بە هاوكاری نووسینگەكانی ئەنقەرە، ئیستەنبوول، ئامەد و تیمی رووماڵكردنەوە.

لە رادیۆی رووداو بەرنامەی (گوتوبێژ)ی پێشكێشكردووە .هەڤپەیڤینی لەگەڵ ژمارەیەك سەركردەی كوردستان و عێراق و رۆژئاوایی ئەنجامداوە .

ساڵێك كاژێر 5ی هەولێری پێشكێشكرد كە تایبەت بوو بە پێشهاتە تازەكانی رۆژانەی جیهان. بوولتەنەكە بەشێوەیەكی ئینتراكتیڤ و بە بەشدارییەكی تازەی پەیامنێرانی رووداو لەهەموو جیهانەوە پێشكێشدەكرێت.

دڵدار هەركی، ساڵی 1986 لە ئاكرێ لەدایكبووەو، خێزاندارە. كۆلێژی یاسای لە زانكۆی مووسڵ تەواوكردووە.

ساڵی 2006 لە رادیۆ، تەلەڤزیۆن و رۆژنامە نێوخۆییەكان دەستی بە كاری رۆژنامەڤانی كردووە.

زۆر حەزی لە وەرزش و خوێندنەوەیە. زمانی كوردی و عەرەبی دەزانێت.