تامخۆش
بەرنامەیەکی تایبەتە بە ئامادەکردنی خۆراک لە مانگی رەمەزاندا. شێف سازگار محەممەد شێفێکی کوردی دانیشتووی بەریتانیایە، لە بەرنامەکەدا هەرجارە و خۆراکێک ئامادە دەکات و قۆناخەکانی ئامادەکردنەکە رووندەکاتەوە.
ئامانج لە بەرنامەی تامخۆش پێشاندانی قۆناخەکانی ئامادەکردنی خۆراکە جۆراوجۆرەکانە، لە هەر خۆراکێکدا شێف سازگار شتێکی جیاواز ئاشکرادەکات، ماددەیەکی جیاواز بەکاردەهێنێت.
شەوبۆ محەممەد کە شارەزای خۆراکە تەندروستەکانە، لە کۆتایی بەرنامەکەدا خۆراکەکە تامدەکات و زانیاریی گشتی لەسەر رێگە دروست و تەندروستەکانی ئامادەکردنی خۆراکەکە باسدەکات.