رۆژە دژوارەکان

رۆژە دژوارەکان
فیلمساز حوسێن سێودین لە گەڕەکی شۆریجەی کەرکووک لە دایکبووە و هەر لەو گەڕەکەش گەورە بووە.
لە حەڤدە ساڵیدا دەبێت بە پێشمەرگە، کۆتایی حەفتاکان شاری کەرکووک بەجێدەهێڵێت و لە هەشتاکاندا دەگاتە هۆڵەندا، لەوێ لە ئەکادیمیای فیلم لە شاری ئەمستردام دەخوێنێت و دەبێت بە فیلمساز.
دوای نزیکەی چارەکە سەدەیەک لە ساڵی 2003 جارێکی دیکە دەتوانێت سەردانی شاری کەرکووک بکاتەوە.
پاش راپەڕینی گەلی کوردستان لە باشوور، ساڵانی 1991، 1992 1993 چەندجارێک سەردانی کوردستان دەکاتەوە.
بەرهەمی ئەو گەشتانەی سێودین ئەرشیڤێکی گرنگی وێنە و هەڤپەیڤینە کە لەم کارەدا بەکارهێندراون.
زۆرینەی ئەو دیمەن و شوێنانەی ئەو رۆژگارە، کە رۆژگاری دژواری مێژووی کوردستانن، لەم بەڵگەفیلمەدا بە مەبەستی بەراوردکردن بە هەمان ئەو دیمەن و هەمان ئەو شوێنانە پاش سی ساڵ، بەکارهێندراون.  
بینەر دەتوانێت بە روونی ببینێت کە سەرباری هەموو کێشە و تەنگاسییەکان، کوردستان تا چ ئەندازەیەک گۆڕاوە، گەشەی کردووە و بەرەوپێش دەچێت. 
دیمەن و تۆمارەکانی فیلمساز حوسێن سێودین بەڵگەی گرنگن بۆ قۆناخێکی دژواری دیرۆکی باشووری کوردستان. 
 
 
ئەرشیف: حوسێن سێودین
کامێرا: دڵشاد حوسێن
مۆنتاژ: دیار مەرجان
پرۆدیوسەر و دەرهێنەر: سیروان رەحیم
 بەرهەمی ساڵی 2024