سەڵاح بەدرەدین – سکرتێری پێشووی پارتی هەڤگرتنی گەلی کورد لە سووریا بەشی سێیەم

04 December 2024
سەڵاح بەدرەدین – سکرتێری پێشووی پارتی هەڤگرتنی گەلی کورد لە سووریا بەشی سێیەم
سەڵاح بەدرەدین قسەکەرێکی باش و شارەزاییەکی باشی لەسەر مێژووی کوردستان بەگشتی و رۆژئاوای کوردستان و سووریا بەتایبەتی هەیە.  وەکو خۆی دەڵێت" باب و بابپیرانی راستەوخۆش نەبێت بەشداریان لە شۆڕشی شێخ سەعید دا کردووە کە لە ساڵی ١٩٢٥ بەرپاکرا، بەڵام توشی شکستێکی واهات کە تائێستاش کاریگەریی لەسەر رۆحی مێژووی کورد هەر ماوە". ئاخر ئەوە یەکەمجار بوو سەرکردەیەکی کورد بە ئاشکرا لە سێدارە بدرێت، دەرگای قەدەخەکردنێکی بێئامان بەسەر زمان و فەرهەنگەکەیدا بکرێتەوە، لەپڕا بریاری نەبوونی نەتەوەیەک بدرێت بێگومان کارەساتی بەدوادا دێت.
 
لە ئەڵقەی ئەمجارەی پەنجەمۆردا سەڵاح بەدرەدین باس لە زیندانەکانی نێو سووریا دەکات کە چۆن لە سەردەمی بەعس دا هەموو جۆرە  ئەشکەنجەیەکیان لەسەر زیندانییەکان تاقیکردووەتەوە. مێژووی بە عەرەبکردنی رۆژئاوای کوردستان و ئەو پلان و بەرنامانەی بۆ ئەو کارەدا داڕێژرابوون بەتایبەتی رۆڵی ئەفسەری هەواڵگریی بەعس محەممەد تەڵال هیلال!
ئیخوان موسلمین و رۆڵی کۆمنیستەکان و هەڵوێستیان بەرامبەر بە کورد.
 
ئەمانە و چەندین بابەتی مێژوویی دیکە لە پەیوەندی لەگەڵ سووریا و رۆژئاوای کوردستان شایەتیان لەسەر دەدرێت.