سەڵاح بەدرەدین – سکرتێری پێشووی پارتی هەگرتنی گەلی کورد لە سووریا- بەشی دووەم
سەڵاح بەدرەدین قسەکەرێکی باش و شارەزاییەکی باشی لەسەر مێژووی کوردستان بەگشتی و رۆژئاوای کوردستان و سووریا بەتایبەتی هەیە. وەکو خۆی دەڵێت، باب و باپیرانی راستەوخۆش نەبێت بەشدارییان لە شۆڕشی شێخ سەعید دا کردووە کە لە ساڵی ١٩٢٥ بەرپاکرا، بەڵام تووشی شکستێکی واهات کە تاوەکو ئێستاش کاریگەری لەسەر رۆحی مێژووی کورد هەر ماوە. ئاخر ئەوە یەکەمجار بوو سەرکردەیەکی کورد بە ئاشکرا لە سێدارە بدرێت، دەرگای قەدەخەکردنێکی بێ ئامان بەسەر زمان و فەرهەنگەکەیدا بکرێتەوە، لەپڕا بریاری نەبوونی نەتەوەیەک بدرێت بێگومان کارەساتی بەدوادا دێت.
لەبەشی دووەمی بەرنامەکەدا باسی پەیوندییە مێژووییەکانی کورد و شام دەکات، ئایا کورد لە کەیەوە لە دیمەشق نیشتەجێ بوون؟
بزووتنەوەی چەپ لە نێو سووریا و رۆژئاوای کوردستان دا! دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا و ناکۆکییەکانی نێوان عوسمان سەبری و نوورەدین زازا لە زیندان! کاریگەرییەکانی شۆرشی ئەیلوول لەسەر رۆژئاوای کوردستان، کورد لە رۆژئاوای کوردستان چۆن هاوکاری شۆڕشیان کردووە؟
ئەمانە و چەندین بابەتی مێژوویی لە پەیوەندی لەگەڵ سووریا و رۆژئاوای کوردستان شایەتیان لەسەر دەدرێت.

بهشی بكه لە