پەنجەمۆر لەگەڵ دکتۆر فوئاد بابان - بەشی سێیەم

28 August 2024
پەنجەمۆر لەگەڵ دکتۆر فوئاد بابان - بەشی سێیەم
فوئاد بابان لە بابانەکانی هەڵەبجەیە کە خۆیشی نازانێت بۆچی بنەماڵەکەیان گەیشتوونەتە ئەو شارە، بەڵام ئەو خۆی بە هەڵەبجەیەکی ئەسڵ دەزانێت. لە رێگەی یەکێتیی قوتابیانی کوردستانەوە، ساڵی 1953 دەچێتە ریزی پارتی دیموکراتی کوردەوە.
 
لەم بەشەی بەرنامەکەدا شایەتی لەسەر رووداوەکان و ناکۆکییەکانی نێو پارتی دیموکراتی کوردستان دەدات کە بە جیابوونەوەی باڵی جەلالی لە ساڵی1966 کۆتاییهات. کۆنگرەی کەلارە کۆنی باڵی مەکتەبی سیاسی لە کەلار کە تێیدا حیلمی عەلی شەریف پێشنیازی چەک دانان دەکات، داوا لە ئەندامانی کۆنگرە دەکات باشترە دەست بە خەباتی سیاسی و رۆشنبیری بکەن، فوئاد بابان بە وردی باسی پێشنیازەکەی حیلمی عەلی شەریف و هەڵوێستی مام جەلال و ئەندامانی کۆنگرە دەکات!
بۆچی وازی لە جەلالییەکان هێناوە؟ نازم گوزار کێیە، بۆچی لە هەوڵی کوشتنی ئەحمەد حەسەن بەکر و سەددام حوسێن دا سەرکەوتوو نەبوو؟
 
 
ئەمانە و  کۆمەڵێک بابەتی گرنگی مێژوویی لەلایەن دکتۆ فوئاد بابانەوە شایەتیان لەسەر دەدرێت.