گرفتەكانی گواستنەوەی گشتی، پاسە كۆنەكانی نێو شارەكان بەنموونە

"بەیانییان 50% ئۆتۆمبیلە تایبەتەكان یەك كەسی تێدایە"
لە سلێمانی پاسی تەمەن 44 ساڵ كار دەكات
ئەم بەرنامەی لەگەڵ رەنجی تۆڕی میدیایی رووداو، لەبارەی خراپی و نەبوونی گواستنەوەی گشتی بوو لە هەرێمی كوردستان، لەبەشێكی بەرنامەكەدا، ئازادی مەلا، كارگێڕی سەندیكای شۆفێرانی سلێمانی باسی لەوە كرد، تا مۆدێلی 2014 تاكسی هەیە و بەرەو ژووریان نییە.
لەبارەی پاسەكانیشەوە ئازادی مەلا گوتی:" كۆنترین پاسمان بە نزیكەیی ساڵانی هەشتایە. مۆدێلەكانی 80، 82 و 83ی تێدایە. ئێمە چەند جار داوامان كردووە ئەم پاسانە بگۆڕدرێن. لەساڵی 2009 خۆم لە سەندیكا بووم و ئەوكات سەندیكا ئەو داواكارییەی پێشكێشكرد. رێكارەكانی گۆڕینی پاسی كۆن تەواوكران، بەڵام جێبەجێ نەكرا".
پاسە كۆنەكان فێنككەرەوەیان نییە یان لەكاركەوتووە. نوێیەكانیش لەبەر نرخ و كوالێتیی بەنزین، فێنككەرەوە هەڵناكەن. ئەمە گلەیی و رەخنەی خەڵكی لەسەر زمانی ئازادی مەلا گوترا.
هەروەها ئارام بابان، ئەندامی دەستەی كارگێڕیی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی ئەوەی خستەڕوو كە حكومەت دەستی لە گواستنەوەی گشتی كێشاوەتەوە "بۆیە پێویستە كەرتی تایبەت لەم بوارەدا بێتە پێشەوە"
شۆفێرانی پاس مانگی 500 هەزار دیناریان دەستناكەوێت
سەبارەت بە باری دارایی شۆفێران ئارام بابان گوتی:"ئێستا لەم كاتەدا شۆفێری پاسەكان زەرەرمەندترینن، چونكە ئەوان رۆژانە 14 كاژێر كاردەكەن. ئەگەر بچێت لە شوێنێكدا پاسەوانی بكات، زیاتری دەستدەكەوێت. ئەوان 500 هەزاریان دەستناكەوێت".
هەر لە بەشێكی دیكەی بەرنامەكەدا هەڵكەوت عەبدوڵڵا، شارەزای هاتووچۆ باسی لەوە كرد كە ئەو سیستمەی لە هەرێمی كوردستاندا هەیە ناكەوێتە چوارچێوەی "گواستنەوەی بەكۆمەڵ" چونكە مەرجی گواستنەوەی بە كۆمەڵ ئەوەیە چەند هێڵێكت هەبێت و كاتەكانی گەیشتنیان بە وێستگەكان دیار بێت، هاوكات سەلامەتی، ئاسوودەیی و تەندروستیی سەرنشین دەستەبەر بكات.
سەبارەت بە چارەسەركردنی كێشەكە هەڵكەوت عەبدوڵڵا رایگەیاند، ئەو چارەسەركردنە تەنیا لەلای حكومەت نییە و دوولایەنەیە. یەكێك لە كێشەكان گۆڕانكاریی هێڵەكانی پاسە "ئەگەر سیستمی پاس بگۆڕێت بۆ پاسی گەورە؛ بۆ نموونە 60 كەسی، ئەوكات لەبری 60 ئۆتۆمبیل یەك ئۆتۆمبیل كاردەكات كە ئەمە بۆ ژینگەش باشە. لێرەدا دەبێت پاسە كۆنەكان نوێ بكرێنەوە. بۆ نموونە شۆفێری پاس دەڵێت من ئەم هێڵەم كاتی خۆی بە 3 یان 4 دەفتەر دۆلار كڕیوە. ئەمەم لەكوێ دەستبكەوێتەوە؟ ئەمە دەبێت چارەسەر بكرێت. دەكرێت ئێمە تا كۆتایی زەمەن، لەبەر ئەوەی بەڕێزێك هێڵەكەی كڕیوە، هەر دەبێت كاری پێ بكات، یانیش حكومەت حكومەت هاوكاری بێت؟ جا لێرەدا حكومەت دەتوانێت ئەو شۆفێرە بە مووچەیەكی باش دابمەزرێنێت".
هەڵكەوت عەبدوڵڵا باسی لەوەش كرد، لە ئەورووپا تاكسییەك دوای 250 هەزار كیلۆمەتر، ئیدی تاكسی نامێنێت و دەكرێتە تایبەت.
شۆفێرانی پاس لە مانگێكدا 17 رۆژ كاریان هەیە
بورهان محەممەد، مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی ئەندازیاریی گواستنەوە باسی لە سەلامەتیی گواستنەوە كرد و گوتی:"كاتێك سەرنشین لە پاس دادەنیشێت، تا چەند سەلامەتە؟ یانیش تا چەند لەكاتی خۆیدا دەگاتە شوێنی مەبەست؟ هەموو ئەمانە مەرجن. ئێستا ئەگەر شۆفێری پاسێك كاربكات، رۆژانە 35 هەزاری دەستدەكەوێت، ئەمە لەكاتێكدایە ئەو شۆفێرە لە مانگێكدا 17 رۆژ كاردەكات".
ئەو پسپۆڕەی ئەندازیاریی گواستنەوەیە باسی لەوەش كرد كە سێ توێژینەوەی بەرفراوانی تایبەت بە هاتوچۆ كردووە و گوتی:"ساڵی 1999 لە سلێمانیدا 43 هەزار شۆفێر لە سلێمانیدا هەبووە. ساڵی 2005 دوای گۆڕانكارییەكانی عێراق 93 هەزار ئۆتۆمبیل هەبووە. ئێستا 721 هەزار ئۆتۆمبیل لە سلێمانی هەیە، ئەمە داتای فەرمییە. نزیكەی 600 هەزار ئۆتۆمبیل لەم 19 ساڵە لێرە زیادی كردووە".
هەر بەگوێرەی رووپێوییەكی دیكە كە بورهان محەممەد كردوویەتی، بەیانییان 40٪ تا 50٪ی ئۆتۆمبیلە تایبەتەكان یەك كەسی تێدایە. 30٪یان دوو كەسی تێدایە. 17٪یان سێ كەسی تێدایە".
هەر شۆفێرێك بیەوێت پاسە كۆنەكەی بگۆڕێت، دەبێت 500 هەزار دینار بدات. لەكاتێكدا داهاتی رۆژانەی ئەو شۆفێرە، 35 هەزار دینارە. ئەمە وایكردووە تەنیا لە سلێمانی رۆژانە 150-200 پاسی كۆن بە هەموو مەترسییەكانەوە خەڵك بگوازنەوە. ئەوە قسەی ئازادی مەلا بوو
بەشێك لە شۆفێران كە بەشدارییان لە بەرنامەكەدا كردبوو، گلەیی خۆیانیان گەیاندە حكومەت و داوایان كرد كاری جددی لەسەر بابەتی پاس و تاكسی بكرێت و كێشەكانیان چارەسەر بكرێت.
هەندێك ئامار سەبارەت بە كەرتی گواستنەوە لە سلێمانی
بەپێی توێژینەوەیەك كە لە زانكۆی سلێمانی كراوە، ساڵی 1999 ژمارەی دانیشتووانی سلێمانی یەك ملیۆن و 400 هەزار كەس بووە، بەڵام ئیستا ژمارەی دانیشتوانی گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 500 هەزار كەس. هەروەها لە ساڵی 1999دا بۆ هەر 100 كەسێك سێ ئۆتۆمبێل لە سلێمانی هەبووە، بەڵام ئێستا بۆ هەر 100 كەسێك 37.6 ئۆتۆمبێلی بەردەكەوێت.
بە پێی ئەو داتایانەی لە توێژینەوەكەدا كۆكراوەتەوە، 1450 پاس لە سلێمانی هەیە، 1151یان مۆدیلەكانیان لە دوای ساڵی 2001ەوەن و بەشێكی زۆری پاسەكان كۆنن.
لە ساڵی 2017 زۆرترین ژمارەی پاس هەبووە لە سلێمانی كە 7 ساڵ تەمەنیان بەسەردا تێپەریوە و ژمارەیان 453 پاس بووە.
شۆفێری پاس لە سلێمانی رۆژانە 35000 دیناری دەستدەكەوێت. لە باشترین دۆخدا پاسێك لە نێوان 13 بۆ 20 رۆژ لە مانگێكدا كار دەكات، رۆژەكانی دیكەی مانگ شۆفێرەكە دەبێ لەسەر گیرفانی خۆی بژیت.
هەموو پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان (هەولێر، دهوك، سلێمانی و هەلەبجە) پێكەوە 25.5٪ لێخۆرەكانی هەموو عێراق پێكدێنن. لە كاتێكدا لە 14٪ی دانیشتوانی ئەو وڵاتە پێكدەهێنین.
بە پێی ئاماری فەرمی لە ساڵی 1999دا 43000 ئۆتۆمبێل لە پارێزگای سلێمانی هەبووە، لە ساڵی 2005دا ژمارەكە بەرزبووەتەوە بۆ 93000 ئۆتۆمبێل. ئێستا ژمارەی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی گەیشتووەتە 721000 ئۆتۆمبێل، كە ئاماری ساڵی 2024ی تێدا نییە.
لە ماوەی 19 ساڵدا زیاتر لە 600 هەزار ئۆتۆمبێل لە سلێمانی زیاد بووە. لە نێو ئەو ژمارەی زۆرەی ئۆتۆمبێلدا هەندێك جۆری ئۆتۆمبێل هەن كە زۆربەی رووداوەكانی هاتووچۆ لە ناوچەی سلێمانی بەهۆی ئەو ئۆتۆمبێلانەن.
بە پێی داتای رۆپێوییەك كە لە سلێمانی كراوە، بەیانیان كە خەڵك دەچنە سەر كارەكانیان، لە نێوان 40٪ تا 50٪ی ئۆتۆمبێلەكان تەنیا یەك كەسی تێدایە. لە 30٪یان دوو كەسی تێدایە، لە 17٪یان سێ كەسی تێدایە، كەمترین رێژەش چوار كەسی تێدایە.
ئەم بەرنامەیە شەوی 15-09-2024 پێشكەش كراو میوانە سەرەكییەكانیش پێكهاتبوون لە
1- هەڵكەوت عەبدوڵڵا، شارەزای بواری هاتووچۆ
2- ئارام بابان، ئەندامی دەستەی كارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی
3- ئازادی مەلا، كارگێڕی سەندیكای گواستنەوە لە سلێمانی
4-م. بورهان محەممەد، پسپسۆر ئەندازیاری گواستنەوە

بهشی بكه لە