فیچەر - یاشار کەمال دە ساڵەی کۆچی کێوێک

سیروان رەحیم لەم فیچەرەدا کە تایبەت بۆ یادی دە ساڵەی کۆچی دوایی نووسەری نێودار یاشار کەمال سازی کردووە، باس لە فەلسەفە و هزری ئەو نووسەرە دەکات سەبارەت بە شەڕ، کۆچ و ئاشتی. 
پاش دە ساڵ لە مردنی یاشار کەمال، لەم بەرهەمەدا هزری ئەو نووسەرە بەستراوەتەوە بە رووداوی هێرشکردنە سەر کاک محەممەدی جوتیار لە گوندی شەناغەی نزیک شاری کەرکووک.
یاشار کەمال دەڵێت: من دژی شەڕم، شەڕ بەڵایە. 
هەروەها سەبارەت بە کاری نووسەریش دەڵێت:
نووسەربوون کارێکی سەخت و دژوارە، حەزم دەکرد هەر لە چۆکورئاڤا شۆفێری تەرەکتۆر بام.
بەڵام بەسەرهاتی کاکە حەمەی شەناغە لە نزیک شاری کەرکوک شتێکی دیکەی سەلماند؛
بۆ مرۆڤی خاک داگیرکراو شۆفێری تەرەکتۆریش ئاسان نییە، داگیرکراو بیت هەمیشە بەرانبەر بە ترسی کوشتن و خنکاندنیت، خنکاندن بە ملپێچەکەی خۆت.