ئەمێریکراسی - دەسەڵاتەکانی سەرۆک و جێگری ئەمریکا چین؟

ئەمێریکراسی - دەسەڵاتەکانی سەرۆک و جێگری ئەمریکا چین؟
لە بەرنامەی ئەمجارەی ئەمێریکراسیدا هێمن عەبدوڵا، رێباز عەلی، نامۆ عەبدوڵا و دیار کوردە باسی دەسەڵاتەکانی سەرۆک و جێگری ئەمریکا دەکەن

زۆرینەی بۆچوونەکان پێیانوایە سەرۆکی ئەمریکا کە سەرۆکی گەورەترین و بەهێزترین وڵاتی دونیایە لە رووی ئابووری و سەربازییەوە، لە بڕیاردان و دەسەڵاتەکانیدا رەهایە و چۆنی بوێت، بەو شێوەیە بڕیارەکان دەردەکات، بەڵام 
کارەکە بەو ئاسانییە نییە و سەرۆکی ئەمریکا لە بڕیارەکانیدا، ناچارە بگەڕێتەوە بۆ کۆنگرێس

بەپێی دەستووری ئەمریکا، سەرۆکی هەڵبژێردراو ماوەی چوار ساڵ سەرۆکایەتی دەکات، بۆی هەیە ئەوپەڕی، چوار ساڵی دیکەش ببێتەوە سەرۆک ئەگەر لە هەڵبژاردندا سەرکەوتنی بەدەستهێنا. پێناسی سەرۆک بەپێی دەستوور، سەرۆکی 
دەوڵەت و سەرۆکی حکومەتیشە لەهەمانکاتدا، بەوەش سەرپەرشتی دامەزراوەی حکومەت لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات، کە نزیکەی 4 ملیۆن کەس دەگرێتەوە، لە نێویاندا ئەندامانی هێزە چەکدارەکانی وڵات

هێمن عەبدوڵڵا و رێباز عەلی، نامۆ عەبدوڵڵا و دیار کوردە بەرنامەکە پێشکێش دەکەن ئەمێریکراسی شۆیەکی گفتوگۆ ئامێزە لەنێوان چوار رۆژنامەڤانی رووداو، کە لە گۆشەنیگای جیاوازەوە و بە ئەزموونی خۆیانەوە هەوڵدەدەن روونیبکەنەوە، ئەوەی ئێستا لە ئەمریکا روودەدات چییە.