ئەمێریکراسی - کێن ئەوانەی دەنگ بە ترەمپ یان هاریس دەدەن؟
ئەمێریکراسی شۆیەکی گفتوگۆ ئامێزە لەنێوان چوار رۆژنامەڤانی رووداو، کە لە گۆشەنیگای جیاوازەوە و بە ئەزموونی خۆیانەوە هەوڵدەدەن روونیبکەنەوە، ئەوەی ئێستا لە ئەمریکا روودەدات چییە.
کەمتر لە هەفتەیەک ماوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و رۆژ بەرۆژ بانگەشەکان گەرموگوڕتر دەبن و راپرسی نوێ دخرێنەڕوو، لە بەرنامەی ئەمجارەدا رۆژنامەڤانانی رووداو باسی ئەوە دەکەن کێن ئەوانەی دەنگ بە ترەمپ یان هاریس دەدەن؟ بەگوێرەی نوێترین راپرسی کە بڵاوکراوەتەوە زۆربەی پیاوان دەنگ بە ترەمپ دەدەن و لە نێو ژنانیشدا هاریس دەنگی زیاتر دەهێنێت بە تایبەت لە نێو ژنانی رەشپێست و لاتینۆدا، بەپێی راپرسییەکان 64٪ پیاوان پێیانوایە ئەگەر ترەمپ ببێتە سەرۆک سەرکردەیەکی بەهێز دەبێت و ٪36 پێیانوایە سەرکردەیەکی لاواز دەبێت، بەڵام بۆ کامالا هاریس راپرسییەکان دەری دەخەن نیوەی دەنگدەران پێیانوایە هارسی بەهێز دەبێت و 50٪ـی دیکەش پێیانوایە سەرکردەیەکی لاواز دەبێت.
رۆژنامەڤانانی رووداو گەنگەشەی ئەنجامی راپرسییەکان و بۆچوونی ئەمریکییەکان دەکەن لەسەر هەردوو بەربژێرە سەرکییەکەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا هێمن عەبدوڵڵا و رێباز عەلی، نامۆ عەبدوڵڵا و دیار کوردە بەرنامەکە پێشکێش دەکەن.

بهشی بكه لە