ئەمێریکراسی - دەنگی موسڵمانانی ئەمریکا
ئەمێریکراسی شۆیەکی گفتوگۆ ئامێزە لەنێوان چوار رۆژنامەڤانی رووداو، کە لە گۆشەنیگای جیاوازەوە و بە ئەزموونی خۆیانەوە هەوڵدەدەن روونیبکەنەوە، ئەوەی ئێستا لە ئەمریکا روودەدات چییە .
لە بەرنامەی ئەمجارەدا رۆژنامەڤانانی رووداو باسی دەنگی موسڵمانانی ئەمریکا و رۆڵ و کاریگەرییان لە یەکلایکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لەم بەرنامەیەدا باس لەوە دەکرێت چۆن لە هەندێک ویلایەت دەکرێت دەنگی موسڵمانان یەکلاکەرەوە بێت و کاریگەری راستەوخۆیان لەبەرنامەکەدا رۆژنامەڤانانی رووداو زیاتر کاریگەری دەنگی موسڵمانان روون دەکەنەوە و باسی ئەوە دەکەن چۆن هەر بەربژێرێکی سەرۆکایەتی ئەمریکا ئەگەر بتوانێت سۆزی دەنگدەرانی موسڵمان بۆ خۆی رابکێشێت جۆرێک لە دڵنیای سەرکەوتنی لە بەشێك لە ویلایەتە یەکلایینەبووەکان بە دەست بێنن
هێمن عەبدوڵڵا و رێباز عەلی، نامۆ عەبدوڵڵا و دیار کوردە بەرنامەکە پێشکێش دەکەن و هەروەها تۆڕی پەیامنێرانی ئەمریکاش بەشداریی بەرنامەکە دەکەن و نوێترین زانیاریی بە بینەرانی بەرنامەکە دەدەن.
بهشی بكه لە