بەڕێوەبەری چاکسازییەکان: گوهدار زێباری لە ئاسایشی هەولێرە
پارێزەری گوهدار زێباری رایگەیاند، بڕیار بوو دوێنێ گوهدار ئازاد بکرێت، بەڵام نازانن بۆچی ئازادنەکراوە. بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، ئەو لە چاکسازییدا نەماوە و گواستراوەتەوە ئاسایشی هەولێر.