دیلان غەفوور: حەوت سەرۆک بەشی کۆمپانیای نەوتی باکوور گۆڕدراون و هیچیان کورد نین
دیلان غەفوور، نوێنەری کەرکووک لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "ھۆشداری دەدەین لەوەی ھەموو رێکارێکی پەرلەمانی و مەدەنی دەگرینەبەر تا دەگاتە خۆپیشاندانی فراوان لەبەردەم کۆمپانیای نەوتی باکوور دژی ئەو گۆڕانکارییانە"، دەشڵێت، "بە ھیچ جۆرێک رێگە نادەین مافی پێکھاتەی کورد و ھیچ پێکھاتەیەکی دیکە پێشێل بکرێت".