لە راپەڕین کوڕێکی 17 ساڵان بە دەستڕێژی گوللە دەکوژرێت
گوتەبێژی پۆلیسی راپەرین رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەستڕێژی گوللـە لە ئۆتۆمبێلێک کراوە و بەهۆیەوە کوڕێکی تەمەن 17 ساڵ کە لە نێو ئۆتۆمبێلەکە بووە گیانی لەدەستداوە. دوای رووداوەکە تۆمەتبارەکە هەڵاتووە و گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.