راستڕۆکان براوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی پورتوگالن
لە هەڵبژاردنی گشتیی پورتوگالدا، پارتێکی راستڕۆی میانڕۆ توانی بە جیاوازییەکی کەمی دەنگەکان، شکست بە پارتی چەپی فەرمانڕەوا بهێنێت، بەڵام کورسییەکانی بەشی ئەوە ناکەن ببێتە زۆرینە تاوەکو بتوانێت بە تەنیا حکومەت پێکبهێنێت. هەروەها پارتێکی دیکەی راستڕۆی توندڕۆ ژمارەی دەنگەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادکرد.