هەواڵ لەبارەی 'پزیشکیان لە هەرێمی کوردستان' گەڕانەوە

کۆبوونەوەی پزیشکیان لەگەڵ بەرپرسان و نوێنەری لایەن و ئایینە جیاجیاکان.

سکرتێری پارتی دیموکراتی بێت نەهرێن: پزیشکیان ویستێکی روون و ئاشکرای هەبوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12-09-2024، رۆمیۆ هەکاری، سکرتێری گشتیی پارتی دیموکراتی بێت نەهرێن لەکاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر 20:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو کە شاهۆ ئەمین پێشکێشیکرد، لەبارەی سەردانەکەی سەرۆککۆماری ئێران بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق رایگەیاند، ''سەردانەکەی سەرۆککۆماری ئێران کاریگەرییەکی ئەرێنی دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێریش لەگەڵ بەغدا. من پێموایە دوای ئەو سەردانە ئاسۆیەکی روونمان لەپێشە.''