هەواڵ لەبارەی 'ونبوون' گەڕانەوە

وێنەی دوو مێرمنداڵەکە

پێنج رۆژە دوو مێرمنداڵ لە هەولێر بێسەروشوێنن

ماوەی پێنج رۆژە دوو مێرمنداڵ لە گەڕەکی باداوەی هەولێر چوونەتە دەرەوە و دیار نەماون. باوکیان دەڵێت، "ناویان میران و یوسفە، 14 و 12 ساڵانن و هیچ نەخۆشییەکیان نییە، لە ماڵ رۆشتمە دەرەوە و کە هاتمەوە ئەوانم نەبینی".