بەربژێری هوداپار بۆ گەورە شارەوانیی ئێلێهـ بۆ رووداو: نەژادپەرستیی جەهەپە وەک خۆی ماوە
بەربژێری پارتی دۆزی ئازاد- هوداپار بۆ گەورە شارەوانیی ئێلێهـ دەڵێت، ئەگەر لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی رۆژی 31-3-2024دا سەرکەوتن بێنێت، ئەوا بایەخ بە دوو شت دەدات؛ خوێندن و پەروەردە بە زمانی کوردی و پێشکێشکردنی خزمەتگوزاری.