دەرچووانی ناوچە دابڕاوەکان مافیان هەیە لە هەر کۆلێژێکی هەرێمی کوردستان 20 کەسیان وەربگیرێن
بڕیارە ئەم هەفتەیە ئەنجامی زانکۆلاینی کەرکووک رابگەیێندرێت. بەڕێوەبەری نووسینگەی کەرکووکی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان دەڵێت، وەرگرتن لە کۆلێژەکانی هەرێمی کوردستان بۆ خوێندکارانی ناوچە دابڕێندراوەکان بۆ 20٪ زیادکراوە و هەر کولێژێک ئەگەر 100 دەرچوو وەربگرێت، 20ـیان لەو ناوچانە دەبن، ئەگەر ئەو ژمارەیە داواکاری وەرگرتن پێشکێش بکەن.