چیرۆکی ئەو دادوەرە ئیتاڵییەی لە سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی زیاتر پاسەوانی هەیە
لە ئیتاڵیا ماوەی 30 ساڵە مافیاکان بەدوای دادوەرێکەوەن بۆ ئەوەی بیکوژن. نیکۆلا گراتێری چەندین ساڵە ناتوانێت تەنانەت 10 مەتریش بە تەنیا رێبکات، ئەوەندە هەڕەشە لەسەر ژیانی هەیە کە ناچارە دوو مانگ جارێک منداڵەکانی ببینێت، سەرەڕای ئەوەی ژمارەی پاسەوانەکانی لە ژمارەی پاسەوانەکانی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی زیاترن.