شوێنی گردبوونەوەی پێشمەرگەکانی لیوای 20 بۆ پەیوەندیکردن بە سەربازگەکانەوە دیاریکرا
شوێنی گردبوونەوەی ئەو پێشمەرگانەی بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو پەیوەندیی بە سەربازگەکانەوە لە سێ پارێزگا بکەن، دیاریکرا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پاسی تایبەتی بۆ گواستنەوەیان دابینکردووە. فەرماندەیەکی لیوای 20ـیش دەڵێت" گواستنەوەکە بۆ ئاسانکارییە و بۆ هەموویانە و بەبێ جیاوازی."