بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەمریکا لایەنە شیعەکانی عێراق بەسەر دوو بەرەدا دابەش بوون
لەماوەی کەمتر لە سێ هەفتە، دوو کۆبوونەوەى شاندى سەربازیى عێراق و هاوپەیمانیى دژی داعش کراوە. دوایینیان لە 11-2-2024 بوو؛ کۆبوونەوەکان بۆ دیاریکردنى شێوازى پەیوەندى ئاییندەى نێوانیانە.