پەرلەمانتارێکی جەهەپە پشتگیری لە سەزگین تانریکوڵو دەکات
پەرلەمانتارێکی جەهەپە لە بازنەی ئیزمیر، پاڵپشتی خۆی بۆ سەزگین تانریکوڵو پەرلەمانتاری جەهەپەی ئامەد راگەیاند، کە بەهۆی لێدوانەکانی سەبارەت بە سوپای تورکیا لە نێوخۆ و دەرەوەی پارتەکەی خۆیدا رووبەڕووی ناڕەزایەتییەکی زۆر بووەتەوە و لەلایەن داواکاری گشتیی ئەنقەرەشەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.