هەواڵ لەبارەی 'تارۆ بەهار' گەڕانەوە

تارۆ بەهار، ئەکتەری کورد - بەریتانی و بانو دڵشاد، پێشکێشکاری رووداو

تارۆ بەهار: لە وەرزی 24ـی زنجیرەی 'Doctors' رۆڵی کارەکتەرێکی کورد دەگێڕم

تارۆ کەی بەهار، ئەکتەرێکی گەنجە، باوکی کوردە و دایکی بەریتانییە، بەڵام هەنگاوی باشی لە جیهانی سینەما و درامادا ناوە، یەکێک لەو بەرهەمانەی تێیدا بەشدارە، زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی 'Doctors'ـە، پێشتر لە 11 وەرزیدا رۆڵیگێڕاوە و ئێستا دووبارە لە وەرزی 24یدا رۆڵی ئادەم رێنەڵدس دەگێڕێتەوە. ئەو ئەکتەرە هەروەها لە فیلمی 'Code 46' و 'Baghdad in My Shadow' و لە چەندین بەرهەمی دیکە رۆڵی گێڕاوە. بانوو دڵشاد، پێشکێشكاری هونەری، هەڤپەیڤینێکی لەگەڵدا کردووە.