زانکۆی سەلاحەدین: بۆ کردنەوەی بەشەناوخۆییە نوێیەکەمان سێ ملیار دینارمان پێویستە
بڕیار بوو بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2023-2024 بەشەناوخۆییەکی نوێ بۆ قوتابییانی بەشەناوخۆیی شەهید شەوکەت لە هەولێر بکرێتەوە، بەڵام نەکراوەتەوە و سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدینیش دەڵێت، کارەبا و ناوماڵی ماوە، بۆ ئەوەش نزیکەی سێ ملیار دیناریان پێویستە.