قایمقامی بنەسڵاوە: هەر میراوێک پارەی لە خەڵک وەرگرتبێت، سزا دەدرێت
بەشێک لە دانیشتووانی قەزای بنەسڵاوەی پارێزگای هەولێر گلەیی لەوە دەکەن؛ لەلایەن میراوەکانەوە، پارەیان لێ وەردەگیرێت بەپاساوی ئەوەی ئاوی گەڕەکەکە چاکدەکەن. قایمقامی بنەسڵاوەش دەڵێت "هەر هاوڵاتییەک پارەی لێ وەرگیراوە، سەردانمان بکات".