چلەی ماتەمینیی ئیمام حوسێن بازاڕی ئەنگوستیلەفرۆشانی کەربەلای گەرم کردووە
لەکاتی بۆنە ئاینییەکانی شیعەمەزهەبەکان، بەتایبەتی لە چلەی ماتەمینیی ئیمام حوسێن، بازاڕی ئەنگوستیلە گەرم دەبێت، چونکە ئەوان بە ژن و پیاوەوە لەپەنجەکردنی ئەنگوستیلە وەک سوننەتێکی گەورە دەبینن و دەڵێن 'پیرۆزە' بەهۆی ئەوەی خوا لە قورئاندا ناوی مرواری و مەرجانی هێناوە و پێغەمبەر (د.خ.) و خانەوادە و خێزانی لە پەنجەیان کردووە.