رووداو- ئەنقەرە
سەرۆکوەزیرانی تورکیا رایدەگەیەنێت تاوەکو شاندی ئیمرالی "هەڵوێستێکی روون" بەرامبەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان PKK نەنوێنن، رێگایان نادەین چاویان بە ئۆجالان بکەوێ.
ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی تورکیا دوێنێ 26 -ی تەمموزی 2015 لەگەڵ ژمارەیەک رۆژنامەنووس لە ئیستەنبوڵ کۆبووەوە و هەڵسەنگاندنی خۆی لەبارەی ئەو ئۆپەراسیۆنانەوە خستەڕوو کە لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان ئەنجامیدەدەن.
دادوئۆغڵو گوتی: "رێکخراوەکە (کە مەبەستی PKKیە) لە11-ی تەمموزەوە شکاندنی ئاگربەستی راگەیاندوە، دەستیان کردووە بە کوشتنی سەربازەکانمان، بۆیە ئێمە هەڵوێست وەردەگرین، بێدەنگبوون، یان کات تێپەڕێت، ئەگەر منیش سەرۆکوەزیران بم دەقیقەیەکیش چاوەڕێ ناکەم و ئەوەی پێویست بێت دەیکەم".
بە گوتەی ئەو کوشتنی پۆلیسەکەی ئامەد رێنماییەکەی لە قەندیلەوە چووە و رەخنەشی لە هەڵوێستی پارتی دیموکراتی گەلان HDP گرت و گوتی: "ئۆجەلان وەکو مەحکومێکی ئاسایی دەتوانێ لەگەڵ پارێزەرەکانی و کەسە نزیکەکانی چاویان بەیەک بکەوێ، بەڵام دیداری لەگەڵ لایەنێکی سیاسی پێویستە ئەو حیزبە سیاسییە هەڵوێستی روونی خۆی لەبەرامبەر تیرۆر بخاتەڕوو".
هەروها دەڵێ: "تاوەکو هەموو چەکەکان دانەنرێن و هەموو گرووپە تیرۆریستییەکان لە تورکیا نەچنە دەرەوە، درێژەدان بە دیدار و چوونی شاندی ئیمرالی بە سوودمەند نابینین".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ