رووداو دیجیتاڵ
سولەیمان سۆیڵو، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان لە بوومەلەرزەکەی مەرەش و دەوروبەری گەیشتە 50 هەزار و 783 کەس کە 7 هەزار و 302یان کۆچبەرن.
سولەیمان سۆیڵو لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیی تایبەتدا وەڵامی چەند پرسیارێکی سەبارەت بە بوومەلەرزەکەی 6-2-2023ی باکووری کوردستانی دایەوە کە کاریگەریی لەسەر 11 پارێزگا دروستکرد.
سەبارەت بە ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکە، سۆیڵو گوتی: "بەشێک لەوانەی لە بوومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە، بێ ئەوەی لە وەزارەتمان، نووسینگەکانی داواکاری گشتی و فەرمانگەی ناسنامە تۆمارکرابن، نێژراون."
وەزیری ناوخۆی تورکیا هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، ژمارەی گیانلەدەستدان لە بوومەلەرزەکەدا گەیشتووەتە 50 هەزار و 783 کەس.
کاژێر 04:17 خولەکی بەرەبەیانی و کاژێر 12:43 خولەکی نیوەڕۆی 6ی شوباتی 2023، دوو بوومەلەرزە بەگوڕییەکانی 7.7 و 7.6 پلەی رێختەر لە مەرەشی باکووری کوردستانیان دا. بوومەلەرزەکە 11 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانی گرتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ