رووداو - مووش
سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی گشتیی سوپای توركیا، گیانله‌ده‌ستدانی پێنج گه‌ریلای په‌كه‌كه‌ی له پارێزگای مووش راگەیاند. هه‌په‌گه‌ش دەڵێت، له شه‌ڕ و پێكدادانێك له شه‌مزینان 10 سه‌رباز کوژراون.
به‌پێی راگهیێندراوێكی سوپای توركیا، له میانی ئۆپه‌راسیۆنێكی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هێزه‌كانی ئاسمانی بۆ سه‌ر پێگه‌یه‌كی په‌كه‌كه له ئه‌شكه‌وتێكی چیای مووش له باكووری كوردستان، پێنج گه‌ریلا گیانیان لەدەستداوە.
له به‌رامبه‌ردا، ناوه‌ندی راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی هه‌په‌گه‌ش كوژرانی 10 سه‌رباز و برینداربوونی 15 سه‌ربازی دیكه‌ی راگه‌یاند. به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی گشتیی سوپای توركیا كوژرانی ته‌نیا دوو سه‌رباز و برینداربوونی دوو سه‌ربازی دیكه‌ی له شه‌مزینان ئاشكرا كرد.
هه‌په‌گه هێشتا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی گیان له‌ده‌ستدانی پێنج گهریلاکەی له چیای مووش له باكووری كوردستان نه‌داوه.
داڕشتنەوە: حەکیم داود
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ