رووداو - ئیستەنبووڵ
پێشانگەی نێودەوڵەتی چەک و تەقەمەنی لە ئیستەنبووڵ کرایەوە و تێیدا دەیان کۆمپانیا لە وڵاتە جیاوازەکانی جیهان نوێترین تەکنۆلۆژیای چەکیان لە پێشانگەکەدا نمایشکردووە.
لە پێشانگەکەدا کۆمپانیا رووسییەکان بەشێوەیەکی فراوان بەشداریان کردووە و چەندین چەکی نوێ و پێشکەوتوویان خستووەتە روو. کۆمپانیای نیشتمانی چەک لە تورکیا بە 300 جۆر چەک بەشداری پێشانگەکەی کردووە.
سوڵتان دەمان، خاوەنی کۆمپانیایەکی بەشدار لە پێشانگەکەیە و دەڵێت: هەڵبەت چەک شتێکی باش نییە، بەڵام بە بێ چەکیش بوونت نابێ، هەر وڵاتێک پێویستە چەکی پێشکەوتووی هەبێت بۆ چاوترسانی دوژمنانی.
پێشانگای نێودەوڵەتی چەک و تەقەمەنی لە ئیستەنبووڵ دوو ساڵ جارێک بەڕێوەدەچێت و پێشانگای ئەمساڵ چواردەهەمین پێشانگایە کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ