7 Photos
ئێشکگریی دایکان لە بەردەم گرتووخانەی باکڕکۆی-ئیستەنبووڵ بۆ پشتیوانیکردنی مانگرتووان گرژیی لێکەوتەوە. پۆلیس هەڵیکوتایە سەر خەڵکەکە و 4 کەسیش دەستگیرکران.
ژمارەیەکی زۆر لە دەستگیرکراوانی هەدەپە لە گرتووخانەکانەوە مانیان لە خواردن گرتووە و پشتیوانیی لە لەیلا گۆڤەن، پەرلەمانتاری هەدەپە دەکەن. گۆڤەن ماوەی زیاتر لە 100 رۆژە لە مانگرتندایە و داوای هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکات.