رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکایەتیى کۆمارى سووریا بە فەرمى تووشبوونى ئەسما ئەسەد، هاوژینى بەشار ئەسەد، سەرۆکى ئەو وڵاتەى بە شێرپەنجەى خوێن راگەیاند. ئەسما ئەسەد بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر کەرەنتین دەکرێت.
راگەیاندنى تووشبوونى خانمى یەکەمى سووریا لە رێگەى راگەیێندراوێکى سەرۆکایەتیی کۆمارى ئەو وڵاتە بوو، کە ئەمڕۆ (سێشەممە، 21ـی ئایار) بڵاویکردەوە.
بەگوێرەى راگەیێندراوەکە لە دواى دەرکەوتنى چەند نیشانەیەک و ئەنجامدانى پشکنینى پزیشکى، دەرکەوت خانمى یەکەم تووشی نەخۆشیی لۆکیمیا (شێرپەنجەى خوێن) بووە.
سەرۆکایەتى کۆمارى سووریا رایگەیاندووە "ئەسما ئەسەد دەخرێتە ژێر چارەسەرى تایبەت و کەرەنتین دەکرێت، بەوپێیە لە کارى راستەوخۆ و بەشداریی لە چالاکییەکان دووردەکەوێتەوە وەک بەشێک لە چارەسەر وەرگرتن."
ئەسما ئەسەد 49 ساڵ، لە بەریتانیا لەدایکبووە، خێزانەکەى لە بنەڕەتدا خەڵکى شارى حمسى سووریان، ساڵى 2000 هاوسەرگیریى لەگەڵ بەشار ئەسەد کردووە و دوو کوڕ و کچێکى هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ