وەزیری دەرەوەی سووریا سەردانی ئێران دەکات

19-07-2022
فریا یونسی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئێران و رووسیا، ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی سووریا سەردانی ئێران دەکات و رۆژی چوارشەممە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کۆدەبێتەوە.
 
میدیاکانی ئێران و رووسیا دەڵێن، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 19-07-2022 فەیسەڵ ئەلمیقداد، وەزیری دەرەوەی سووریا دەگاتە تاران و رۆژی چوارشەممە لەگەڵ ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆدەبێتەوە.
 
سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی سووریا هاوکاتە لەگەڵ کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان سەرۆککۆمارەکانی رووسیا، تورکیا و ئێران لە تاران کە بۆ ئاگاداربوونەوەی سووریایە لە ئەنجامی گفتوگۆکانی ئەو دانیشتنانە. کۆبوونەوەی لووتکەی ئەو سێ وڵاتە، حەوتەمین کۆبوونەوەی لووتکەی ناسراو بە ئاستانەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سێرگی مارکۆڤ، راوێژکاری پێشووی ڤلادیمیر پووتین

راوێژکارێکی پێشووی پووتین بۆ رووداو: رووسیا جێبەجێکردنی سیستمی فیدراڵی بۆ سووریا پێ باشە

راوێژکارێکی پێشووی سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، کۆبوونەوەی چوار قۆڵیی رووسیا، تورکیا، سووریا و ئێران تایبەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و دیمەشق لە کۆتایی ئەم مانگە یان سەرەتای مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت. ئاماژە بەوەش دەکات، رووسیا سیستمی فیدراڵی بۆ سووریا پێ باشە