رووداو دیجیتاڵ
راوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیی عێراق راگەیاند، 32 منداڵى رووسی لە کەمپى هۆل گەڕێندراونەتەوە وڵاتەکەیان، کە تەمەنیان لە نێوان 5 بۆ 17 ساڵان بووە.
قاسم ئەعرەجى، راوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیی عێراق رۆژئ 10ى ئایار لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس نووسیوویەتی، لەو 32 منداڵە 12 یان کچ و 20 یان کوڕ بوون.
کەمپى هۆل کەوتووەتە باشوورى رۆژهەڵاتى شارى حەسەکەى رۆژئاواى کوردستان، لەژێر کۆنترۆڵى هێزەکانى سووریاى دیموکرات– هەسەدەیە.
راوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیی عێراق ئاماژەى بەوەداوە، خێزان و کەسوکارى چەکدارانى داعش لە کەمپى هۆل سەر بە 60 وڵاتن. بە گوتەی ئەعرەجی "بەهۆى هەوڵە بەردەوامەکانى عێراقەوە 24 وڵات دەستیان بە گەڕاندنەوەى هاووڵاتیانیان لە کەمپەکە کردووە."
کەمپى هۆل نزیکەی 70 هەزار کەسی تێدایە، زۆربەیان کەسوکاری چەکدارانی داعشن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ