رووداو- بەغدا
تەقینەوەیەك لە یەكێك لە خاڵە ئەمنییەكانی باشووری بەغدای پایتەخت، 5 كوژراو و 20 برینداری لێكەوتەوە.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە بەغدا رایگەیاند "لە ئەنجامی تەقینەوەیەك لە یەكێك لە خاڵە ئەمنییەكان لە مەحموودیە لە باشووری بەغدا ، 5 كەس كوژران و 20 كەسی دیكەش برینداربوون".
سەعد مەعن، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "خۆكوژێك بە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە لە دەروازەی رەشیدییە لە ناوچەی مەحموودییەی باشووری بەغدا خۆی بە خاڵێكی پشكنینی هێزە ئەمنییەكان تەقاندەوە".
مەعن سەبارەت بە ژمارەی قوربانیانی رووداوەكە گوتی " 25 كەس لە رووداوەكە بوونەتە قوربانی، كە 5یان گیانیان لەدەستداوە و 20 كەسی دیكەشیان برینداربوون". و دوای رووداوەكەش هێزێكی ئەمنی ناوچەكەی گەمارۆداوەو ئەمبوڵانسەكانیش دەستیان بە گواستنەوەی بریندارەكان كردووە.
لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا چەندین تەقینەوە باشووری بەغدایان كردووەتە ئامانج و بەوهۆیەوە نزیكەی 200 كەس كوژراون برینداربوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ