عەلی عەللاق: بەغدا و هەولێر لەسەر پڕچەککردنی پێشمەرگە رێککەوتوون

27-08-2014
غازی حارس
نیشانەکردن پێشمەرگە
A+ A-
رووداو- هەولێر

پەرلەمانتارێکی حیزبی دەعوە لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایدەکات، کە رێککەوتنێک لەنێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە بۆ پڕچەککردنی پێشمەرگە.   

عەلی عەللاق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد "حکومەتی عێراق داوای لە وڵاتانی گەورەی جیهان کردووە، کە پڕچەککردنی پێشمەرگە بە رێگای ئەوان بێت". ئاماژەشی بۆ ئەوە کرد "لێکتێگەیشتنێک لەنێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە، سەبارەت بە گرنگی پڕچەککردنی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش، کە ئێستا مەترسییان گەیشتووەتە سەر کوردستان".  

رۆژی 25ی ئەو مانگە، حەیدەر عەبادی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، لە یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەوانی خۆیدا دوای راسپاردنی بۆ پێکهێنانی حکومەت، گوتی "پێدانی چەک بە پێشمەرگە، هیچ مەترسییەک لەسەر عێراق دروست ناکات"، داواشیکرد "هەموو لایەنەکان وتارەکانیان دژی تیرۆر یەکبخەن". 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە