رووداو - هەولێر
فوئاد مەعسووم، سەرۆککۆماری عێراق دوو یاسا لەبارەی سامەڕا و بابل پەسنددەکات.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆمار رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە 25-3-2018 سەرۆککۆمار فوئاد مەعسووم یاسای "سامەڕا پایتەختی عێراقە بۆ شارستانیی ئیسلامیی" پەسندکرد.
ئەو یاسایە پێشتر پەرلەمان بە پشتبەستن بە بەندی (یەکەم) لە ماددەی 61 و بەندی (سێیەم) لە ماددەی 73ی دەستوور لە پەرلەماندا دەنگی لەسەردراوە، بەو مەبەستە داڕێژراوە کە رۆڵی شارستانیی و ئایینیی پارێزگای سەلاحەدین بەهێزبێت و جموجۆڵی گەشتیاریی ئایینیی، شوێنەواریی و کلتووریی لە عێراقدا چالاک بێت.
بەپێی راگەیێندراوێکی دیکە، هەمان رۆژ سەرۆک کۆمار، یاسای "بابل پایتەختی شارستانیی عێراقە"ی پەسندکرووەد، کە پێشتر پەرلەمانی عێراق بڕیاری لەسەر دابوو.
لەو بارەیەوە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆمار ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو یاسایە بەپێی حوکمەکانی بەندی (یەکەم) لە ماددەی 61 و بەندی (سێیەم) لە ماددەی 73ی دەستوورە، یاساکەش بەو ئامانجە داڕێژراوە کە رۆڵی شارستانیی و ئایینیی پارێزگای بابل بەهێز ببێت و جموجۆڵی سیاسیی، شوێنەواریی، ئایینیی و کوولتوریی لە عێراقدا ببوژێتەوە و چالاک بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ