ژمارەی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی بابل گەیشتە 90 کەس

24-11-2016
كارزان حەمید
نیشانەکردن کەربەلا تەقینەوە
A+ A-

رووداو - هه‌ولێر

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی پارێزگای بابل رایده‌گه‌یێنن "ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگری بۆمبڕێژكراو، خۆی له‌وێستگه‌یه‌كی سووته‌مه‌نی شارۆچكه‌ی شۆمه‌لی ته‌قاندووەته‌وه‌".


فه‌لاح رازی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای بابل روونیكرده‌وه‌ "بارهه‌ڵگره‌ بۆمبڕێژكراوه‌كه‌ كه‌هه‌ڵگری 500 لیتری مادده‌ی ئه‌مۆنیا بووه، خۆی له‌وێستگه‌یه‌كدا ته‌قاندووەته‌وه ‌و 90 كه‌سیشی كردووەته‌ قوربانی".

سەبارەت بە ژمارەی کوژراوەکان ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای بابل گوتی" ژماره‌ی كوژراوان 70 كه‌س بووه‌و، بریندارانیشی 20 كه‌س بوون و زۆربه‌یان هه‌ڵگری ناسنامه‌ی ئێرانین".

بەگوتەی فه‌لاح رازی" پۆلیسی عێراق شوێنی رووداوه‌كه‌یان کۆنترۆڵکردووە و پرۆسه‌ی گه‌ڕان و پشكنینان له‌ناوچه‌ نزیكه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ش دەستپێکردووە".

ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌، ده‌یان هه‌زار گه‌شتیاری ئێرانی بۆ به‌شداریكردن له‌مه‌راسیمی چله‌ی ئیمام حوسێن سه‌ردانی عێراق ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت بۆ شاری كه‌ربه‌لا.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە