ئەنجامی سەرژمێری: 72%ی دانیشتووانی عێراق خانووی خۆیان هەیە

24-02-2025
ساڵح قادر @salihqadr
نیشانەکردن ئەنجامی سەرژمێری
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەپێی ئاماری کۆتایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان، 72.14%ی دانیشتووانی عێراق و هەرێمی کوردستان خاوەن خانووی خۆیانن، 19.41% کرێچیی تایبەتن، 2.12% کرێچیی حکومەتن و 6.33% لە خانووی خۆڕاییدان.
 
دوای 37 ساڵ و لە 20 بۆ 22ی تشرینی دووەمی 2024، لە عێراق و هەرێمی کوردستان سەرژمێریی گشتیی کرا. تێیدا ناوی خێزانەکان تۆمار کران و تاوەکو 10ـی کانوونی دووەمی 2024 فۆڕمی تۆماری خێزان پڕکرایەوە، کە تێیدا زیاتر لە 70 پرسیار لە هاونیشتمانی و هاووڵاتیان کرا.
 
بەگوێرەی ئەنجامی سەرژمێرییەکە، 91.57%ی جۆری ئەو موڵکانەی خەڵک تێیدا دەژین خانوون، 7.08% شوقە و 0.70%یش خانووی گڵن.
 
هەولێر
 
خاوەن خانوو: 67.03%
کرێچیی خەڵک: 25.87%
کرێچیی حکومەت: 0.74%
بەخۆڕایی: 6.37%
 
جۆری موڵک
 
خانوو: 92.54%
شوقە: 6.91%
خانووی گڵ: 0.37%
 
سلێمانی و هەڵەبجە
 
خاوەن خانوو: 72.17%
کرێچیی خەڵک: 17.87%
کرێچیی حکومەت: 0.72%
بەخۆڕایی: 9.25%
 
جۆری موڵک
 
خانوو: 94.18%
شوقە: 5.41%
خانووی گڵ: 0.32%
جۆرەکانی دیکە: 0.09%
 
دهۆک
 
خاوەن خانوو: 72.15%
کرێچیی خەڵک: 20.94%
کرێچیی حکومەت: 0.54%
بەخۆڕایی: 6.36%
 
جۆری موڵک
 
خانوو: 80.86%
شوقە: 15.52%
خانووی گڵ: 1.17%
جۆری دیکە: 2.45%
 
کەرکووک
 
خاوەن خانوو: 62.13%
کرێچیی خەڵک: 22.44%
کرێچیی حکومەت: 2.07%
بەخۆڕایی: 13.36%
 
جۆری موڵک
 
خانوو: 92.65%
شوقە: 5.60%
خانووی گڵ: 1.47%
جۆری دیکە: 0.28%
 
نەخوێندەواری لە هەرێمی کوردستان زیاترە وەک لە عێراق
 
ئەنجامی سەرژمێریی گشتی ئاشکرای کردووە کە بەراورد بە عێراق، رێژەی نەخوێندەواری لە هەرێمی کوردستان زیاترە، بەشێوەیەک کە بە تێكڕا لە هەرێمی کوردستان رێژەی نەخوێندەواری 16.23% و لە عێراق 15.31%ـە.
 
 
گرنگیی سەرژمێری 
 
سەرژمێری سەرچاوەیەکی زۆر گرنگە بۆ داتا و زانیارییە ورد و تێروتەسەلەکان لەبارەی قەبارەی دانیشتووان، دابەشکاریی تەمەن، جوگرافیا، تایبەتمەندییە دیموگرافی و ئابوورییەکان لەسەر هەردوو ئاستی خۆجێیی و نیشتمانی. داتاکان لە دانانی سیاسەت و پلان بۆ سەرجەم کەرتە جیاوازەکان بەکاردێت.
 
دانیشتووانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان
 
هەولێر
 
نێر: 50.21%
شارنشین: 50.17%
گوندنشین: 50.38%
 
مێ: 49.79
گوندنشین: 49.83%
شارنشین: 49.62%
 
0-14 ساڵان
32.40%
شارنشین: 31.71%
گوندنشین: 35.87%
 
15-65 ساڵان
63.47%
شارنشین: 64.1%
گوندنشین: 60.73%
 
65 ساڵان بەرەوسەر
4.13%
شارنشین: 4.28%
گوندنشین: 3.40%
 
سلێمانی و هەڵەبجە
 
نێر: 50.58%
شارنشین: 50.39%
گوندنشین: 52.7%
 
مێ: %49.42
شارنشین: 49.61%
گوندنشین: 47.93%
 
3 بۆ 14 ساڵان
29.78%
شارنشین: 29.72%
گوندنشین: 30.27%
 
25-65 ساڵان
65.2%
شارنشین: 65.9%
گوندنشین: 64.46%
 
65 ساڵ بەرەوسەر
5.20%
شارنشین: 5.20%
گوندنشین: 5.27%
 
پارێزگاى دهۆک
 
نێر: 50.38%
شارنشین: 50.40%
گوندنشین: 50.30%
 
مێ: 49.62%
شارنشین: 49.60%
گوندنشین: 49.70%
 
0-14 ساڵان
33.40%
شارنشین: 33.15%
گوندنشین: 40.13%
 
15بۆ 65 ساڵان
61.68%
شارنشین: 62.47%
گوندنشین: 57.16%
 
65 ساڵان بەرەوسەر: 4.13%
شارنشین: 4.38%
گوندنشین: 2.71%
 
بەپێی ئەنجامی سەرژمێریی گشتیی، ژمارەی دانیشتووان ئێستا لە عێراق و هەرێمی کوردستان 46 ملیۆن و 118 هەزار و 793 کەسە، کە لەو ژمارەیەش 50.22%ی نێر و 49.78%ی مێن.
 
 
پاشخانی مێژوویی
 
ساڵی 1957: ژمارەی دانیشتووان 6.500.000 ملیۆن کەس
ساڵی 1965: ژمارەی دانیشتووان نزیکەی 9.000.000 ملیۆن کەس 
ساڵی 1977: ژمارەی دانیشتووان 12.000.000 ملیۆن کەس 
ساڵی 1987: ژمارەی دانیشتووان 16.000.000 ملیۆن کەس
ساڵی 1997: ژمارەی دانیشتووان 22 ملیۆن کەس. ئەم سەرژمێرییە هەرێمی کوردستانی نەگرتەوە، بەڵام بەپێی شیمانە کاریان بۆ کرد. 
ساڵی 2024: ژمارەی دانیشتووان 46.118.793 ملیۆن کەس
 
جیاوازییەکانی سەرژمێری 2024
 
سەرژمێری عێراق 2024 خاڵێکی وەرچەرخانە لە مێژووی فرەیی لە عێراق. لە کاتێکی مێژوویی زۆر گرنگدا سەرژمێرییەکە کرا کە عێراق چاوی لە باشتربوون و پێشکەوتنە. ئەم سەرژمێرییە داتای زۆر ورد و گشتگیر فەراهەم دەکات لەسەر ئاستەکانی گوند و شار کە هاوکار دەبێت لە پلاندانان و داڕشتنی سیاسەتەکانی گەشەسەندن.
 
سەرژمێریی ئەلیکترۆنی (دیجیتاڵی)
 
بڕیاری عێراق بۆ ئەنجامدانی سەرژمێرییەکی ئەلیکترۆنی بازدانێکی جۆرییە لەپێناو نوێکردنەوەی سیستمی سەرژمێری، لە رووی پێوەر و سیاسەتەکان و لێهاتووییەکان و هاوبەشییەکان و کولتووری بە داتاکردن. ئەم سەرژمێرییە بنەمای پەرەسەندنی سیستمی سەرژمێری بۆ 10 ساڵی داهاتوو داڕشتووە. 
 
ئامانجی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان
 
یەکەم: دەستگەیشتن بە داتای نوێکار و گشتگیر لەبارەی تاک، یەکەی نیشتەجێبوون و خێزانەکان. 
 
دووەم: ئەنجامی سەرژمێرییەکە بە بەردی بناخەی سەرجەم پرۆسەکانی پلاندانان و گەشەپێدان دادەنرێت. 
 
سێیەم: دامەزراندنی بنەمای داتای زانیاری گشتگیر لەبارەی باڵەخانەکان، خانووەکان و دامەزراوەکان و زەوییە کشتوکاڵییەکان. 
 
چوارەم: ئامادەکردنی رێژەی دانیشتووان لەنێوان هەر سەرژمێرییەکدا.
 
بەپێی دەستووری عێراق و یاسای دەستەی ئامار و سیسمی زانیارییە جوگرافییەکان؛ دەستەی ئامار، بە لێڤەگەڕی ئامارە فەرمییەکان بۆ داتا و زانیارییەکان لە عێراق هەژمار دەکرێت. دەستەی ئامارەکان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەستەی ئامارەکانی هەرێمی کوردستان چەندین ئاماژەی ئامارە فەرمییەکان دەردەخات لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی و ئابووری ساڵانە و خولی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە