کاروانێکی دیکەی کەسوکاری چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆلەوە دەگەڕێندرێنەوە عێراق

18-07-2023
هێمن بابان رەحیم
نیشانەکردن کەمپی هۆل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەندامێکی لیژنەی هەرێم و پارێزگاکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سەرەتای مانگی داهاتوو کاروانێکی دیکەی کەسوکاری چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل لە رۆژئاوای کوردستانەوە دەهێنرێنەوە عێراق، گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانیش دەڵێت، هاوئاهەنگییەکانیان بەردەوامە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو عێراقییانەی لەو کەمپەدا ماون.
 
رۆژی سێشەممە، 18-7-2023، شێروان دووبەردانی، ئەندامی لیژنەی هەرێم و پارێزگاکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە رێگەی دەزگاکانی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە جارێکی دیکە بانگەوازی کردووەتەوە بۆ عێراقییەکانی کەمپی هۆل ئەوانەی بەنیازی گەڕانەوەن بۆ عێراق بۆ ئەوەی ناوی خۆیان تۆماربکەن."
 
شێروان دووبەردانی گوتی: "بڕیارە سەرەتای مانگی ئابی ئەمساڵ کاروانێکی دیکەی ئەو عێراقییانەی لە کەمپی هۆلن بگەڕێندرێنەوە بۆ عێراق، ئەوە دەبێتە یازدەیەمین کاروان کە دەگەڕێندرێنەوە."
 
عەلی عەباس جیهانگیر، گوتەبێژ و بەڕێوەبەری لقەکان لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، لەوبارەیەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئێمە لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران و حکومەتی عێراقیش رژد و بەردەوامین لەسەر گێڕانەوەی ئاوارەکانی عێراق لە کەمپی هۆل؛ هاوئاهەنگیمان لەگەڵ دەزگاکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بەمەبەستی هێنانەوە و جێگیرکردنی ئەو عێراقییانە لە کەمپەکان بەردەوام دەبێت."
 
عەلی جیهانگیر گوتیشی: "لەماوەکانی رابردوودا بەشێکی ئەو خێزانانەی هێنراونەتەوە بۆ ناوچەکانی رەسەنی خۆیان گەڕێندراونەتەوە و تێکەڵ بە کۆمەڵگەکانی خۆیان کراونەتەوە."
 
کەمپی هۆل لە لەسەرەتاکانی ساڵی 1991 بۆ پەنابەرانی عێراق ئەوانەی بەهۆی شەڕی دووەمی کەنداوەوە دەربەدەربوون دروستکراوە، ئێستا 56 هەزار پەنابەر و ئاوارەی سووری و عێراقی تێدایە و نزیکەی 10 هەزار لە چەکدارانی داعش لە خۆدەگرێت کە لە زیاتر لە 60 وەڵاتینامەی جیاوازن.
 
کەمپەکە لەسەر رووبەری 1.5 میل چوارگۆشە دروستکراوە و نزیکەی 13 هەزار خێوەت لەخۆدەگرێت.
 
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لەماوەی رابردوودا 10 کاروانی عێراقییەکانی کەمپی هۆل لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان گەڕێندراونەتەوە بۆ عێراق کە زیاتر لە هەزار و 393 خێزان بوون و ژمارەیان زیاتر لە پێنج هەزار کەس دەبن، لەو ژمارەیە 840 خێزانیان لە حەوت پارێزگا تێکەڵ بە کۆمەڵگەکانییان کراونەتەوە.
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق.

فوئاد حوسێن: داعش لە سووریا چەکى نوێى دەستکەوتووە

وەزیرى دەرەوەى عێراق رایگەیاند، خوازیارن پرۆسەیەکى سیاسی لە سووریا بونیاد بنرێت کە بەرهەمى گەلى سووریا بێت؛ "رێکخراوى داعش لە سووریا گەشەى کردووە و چەکى نوێی دەست کەوتووە."