رووداو- ئاژانسەکان
ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق ئاماری کەسانی تێوەگلاو لە گەندەڵی بڵاوکردەوە، کە لەنێویاندا شه‌ش وه‌زیر و 53 به‌رپرسی پله تایبه‌ت تۆمه‌تبار کراون، لەناو ئەوانەش وەزیری پێشووی کارەباو بازرگانی و وەزیری بەرگری هەن.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق رۆژی شەممە 17/1/2015 ناوی ژمارەیەک بەرپرسی عێراقی ئاشکراکرد، کە لە گەندەڵییەوە تیوەگلاون. لەوانە: ئه‌یهه‌م سامه‌رائی وه‌زیری پێشووی کاره‌با، عه‌بدولفه‌لاح سوودانی وه‌زیری پێشووی بازرگانی، حازم شه‌علان وه‌زیری پێشووی به‌رگری هەن.
ئەو کۆنگرەیە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ساڵی ٢٠١٤ بەستراو تێیدا ئاماژە بەوە کرا تائێستا لێکۆڵینه‌وه‌یان له 17 هه‌زار و 613 دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی کردووه، که 9 هه‌زار و 147 دۆسیه‌یان له‌ساڵی 2014 بوون، هەروەها چوار هه‌زار و 129 دۆسیه‌ی ره‌وانه‌ی دادگا تایبه‌تمه‌نده‌کان کردووه بۆ بەدواداچوون و لێپرسینەوە لەو کەسانەو کۆی پاره‌ی دۆسیه‌کانی گه‌نده‌ڵی گه‌یشتووەته 330 ملیار دۆلار‌و بەشێک لەو پارانەش لە دەرەوەی وڵاتن و دەستەکە لە هەوڵی گەڕاندنەوەین.
ئەو دەستەیە فۆرم و لێپرسینەوەو لێکۆڵینەوەی لە ٣٤٧ فەرمانگەی عێراق پڕکردووەتەوە و ١٢ شاری عێراقی گرتووەتەوە جگە لە هەرێمی کوردستان، بۆ نموونە بەدواداچوونی گەندەڵی لە فەرمانگە سەرەکییەکانی شارەکان کردووە، وەک دادگا‌و بانک و فەرمانگەی باری شارستانی و بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ و فەرمانگەی خانووبەرەو چەند فەرمانگەیەکی سەرەکی دیکە.
سەرەڕای ئەوانە لە راپۆرتی دەستەکە ئاماژە بە دۆسییەکانی لێکۆڵینەوەی نەینەواو ئەنبارو سەڵاحەددین نەکراوە، چونکە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئەو ناوچانە کارەکانیان راوەستاوە بەهۆی دەستبەسەراگرتنی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە، هاوکات دەستەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ژمارەیەک بەرپرس فۆرمی سەروەت و سامانیان بۆ دەستەکە نەگەڕاندووەتەوە، لەوانە جێگرێکی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران و هەشت وەزیر، لە کۆی 328 ئەندام پەرلەمانیش تەنیا ٥٣ پەرلەمانتار فۆرمی سەروەت و سامانیان گەڕاندووەتەوە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ